ژوره‌کان
  گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵ‌ كۆ‌بونه‌وه‌
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆده‌بنه‌وه‌ ‌و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن.

وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێكهاتبون، له‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ ‌و جه‌لال جه‌وهه‌ر به‌رپرسی‌ ژوری‌ په‌رله‌مان ‌و حكومه‌ت ‌و شۆڕش حاجی‌ وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ئاسۆ مه‌حمود باژێروانی‌ سلێمانی‌، له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ‌و محه‌مه‌د حه‌كیم ‌و محه‌مه‌د بامۆكی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ ‌و رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ئاماده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بون.

كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌گای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چو، تێیدا بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و پرسی‌ ریفراندۆم ‌و په‌یوه‌ندی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تاوتوێ كران.
20/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 48
ژماره‌ی بابه‌ت