ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  سەرکردایەتی هاوبەش کۆدەبێتەوە
ۆگفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی‌ و چه‌ند پرسێكی‌ گرنگی دیکە، ئەمڕۆ شەممە، سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی یه‌كێتی‌ و گۆڕان له‌سلێمانی‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

کۆبونەوەکە له‌باره‌گای‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بەڕێوەدەچێت و لەوبارەیەوە د.شۆرش حاجی‌، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ سه‌كردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌‌ و گۆڕان ده‌مێكه‌ كۆنه‌بۆته‌وه‌ و كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ ده‌وریی ئاسایه‌وه‌ و بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌لومه‌رجی‌ سیاسی ئه‌مرۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و عێراق‌ و ناوچه‌كه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە کۆبونەوەکەدا پرسی ریفراندۆم‌ و دید‌و بۆچونی‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئەو پرسه‌ و  چۆنیه‌تی‌ ئاسایكردنه‌وه‌ی‌ باردوخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌ و په‌یوه‌ندی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تاوتوێ دەکرێت.
22/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت