ژوره‌کان
  وەفدێکی باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا سه‌ردانی‌ گۆڕان ده‌كات
وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا له‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات، ره‌وشی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

دوا نێوه‌ڕۆی‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كریستڵ بروسیشین، هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ كاروباری‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ كه‌نه‌دا له‌ عێراق و وه‌فدێكی‌ یاوه‌ری‌ سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد لە شاری سلێمانی و له‌ لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كانی‌ گۆڕان پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ ژماره‌یه‌ك  له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنەوەی گۆڕان ئاماده‌ی‌ بون، ره‌وشی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌ تاوتوێ كرا.
24/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 48
ژماره‌ی بابه‌ت