ژوره‌کان
  ناوەڕۆکى کۆبونەوەى وەفدی رەوتی سەدر و بزوتنەوەی گۆڕان
کۆبونەوەى وەفدێكی رەوتی سەدر و بزوتنەوەی گۆڕان کۆتاییاهت ‌و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت؛ وەفدەكە دو پڕۆژەیان پێبو كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە ئامادەكراون.

ئەو وەفدەى رەوتى سەدر کە ئێستا لە هەرێمى کوردستان، سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ دوشەممە سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و کۆبونەوە، دواتر کاوە محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرى وەفدەکە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ وەفدەکە دو پڕۆژەیان پێیە یەکێکیان پەیوەندی بە عێراقی دوای داعشەوە هەیە، پرۆژەكەی تریشیان پەیوەندی هەڵبژاردن ‌و گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە هەیە.

وتیشى: "لە کۆبونەوەى نێوانماندا بیروراى خۆمان ئاڵوگۆڕ کرد و لە بەشێکى زۆرى ئەو پرسانەى گفتوگۆى لەسەرکرا بیرورامان لەیەکتر نزیکبو، دواتریش بە وردى دیراسەى پرۆژەکانیان دەکەین و وەڵامى فەرمیان دەدەینەوە".

جەختى لەوەشکردەوە؛ هیوادارن دۆخێک بێتە ئاراوە لە خزمەتى گەلى عێراقدا بێت، لەبارەى پرسی ریفراندۆمیشەوە دوپاتى کردەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان لەهەمو لایەک زیاتر بە پەرۆشە بۆ پێکهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆ، بەڵام دەبێت پایەکانى بنیاتبنرێن نەک دامەزراوە شەرعیەکانى لەکاربخرێن و وتى: "ئەگەر ریفراندۆمیش کرا دەبێت لە رێگەى پەرلەمانى کوردستانەوە بێت و پەرلەمان بڕیار لە پەیوەندى هەرێم و بەغدا بدات".

لاى خۆیەوە نوێنەرى رەوتى سەدر ئاماژەى بەوەکرد کە گفتوگۆکانى کۆبونەوەکە راشکا و و وردبون و تێیدا تاوتوێى کێشەکانى عێراق کراوە لەسەر ئاستى حکومەتى ناوەندى و هەرێم و وتیى :"جەختمان لە کارى هاوبەش و گفتوگۆى دور لە دەمارگیرى کردەوە".

باسى لەوەشکرد؛ قۆناغى دواى موسڵ قۆناغێکى هەستیارە و کۆبونەوەى هێزە سیاسى و چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان گرنگن بۆئەوەى دۆخى ژیان و کارى سیاسى لە عێراق چارەسەر بکرێت.
25/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت