ژوره‌کان
  گۆڕان: پێویسته‌ دوای‌ ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆیی‌ رابگه‌یه‌نرێت
رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمدایه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و پێویستە ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت ‌و راسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان رابگه‌یه‌ندرێت.

محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران له‌باره‌ی‌ پرسی ریفراندۆمه‌وه‌ رایگەیاند: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمدایه‌ له‌ ته‌واوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و به‌و ناوچانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ عێراقدا نیه ‌و به‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌رەكان له‌ ده‌ستوردا هاتوه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامنه‌درێت ئه‌وا مه‌ترسی  له‌سه‌ر ماده‌ی‌ (140) دروست ده‌كات.

لەو چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ (دەنگی ئەمەریکا)، محەمەد تۆفیق رەحیم، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جەخت له‌ بۆچونی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان بێت ‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێ بكرێت.
25/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 48
ژماره‌ی بابه‌ت