
ئارام شێخ محەمەد: ده‌ستدرێژییه‌کانی توركیا هیچ پاساوێكی نییه

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال ده‌كات و داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا بكرێت بۆ راده‌ستكردنی یاداشتی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیه و ئیدانه‌كردنی.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌رده‌وامی توركیا له بۆردومان كردنی خاكی عێراق به چه‌كی ئاسمانی، پێشێلكردنێكی رونی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و سه‌رجه‌م رێکكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێکكه‌وتننامه‌ی دراوسێتیه، كه بێگومان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت له كاتێكدا هێزه عێراقییه‌كان سه‌رقاڵی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌ی سه‌ربازین دژ به داعش له موسڵ.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ی توركیا هیچ پاساوێكی نییه‌و داواشی له حكومه‌تی فیدراڵی كردوه بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا بكرێت بۆ راده‌ستكردنی یاداشتی ئیدانه‌كردنی ره‌سمی ئه‌و ده‌ستدرێژیه و ده‌ستدرێژیه به‌رده‌وامه‌كانی تری توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق.