فراکسیۆنه‌کان
  عه‌لاوی‌ ستایشی‌ وه‌زیرێکی گۆڕان ده‌كات
ئه‌یاد عه‌لاوی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق و سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ وەتەنییە به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌فدێك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ فراکسیۆنەکەی سه‌ردانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچ ‌و كۆچبه‌رانی‌ عێراقی‌ كرد.

ئه‌یاد عه‌لاوی،‌ ستایشی‌ رۆڵی‌ ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراقی‌ كرد له‌ راپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانیدا به‌رامبه‌ر به‌ كۆچبه‌ران ‌و به‌ڵێنیدا هه‌مو په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ خۆی‌ بخاته‌گه‌ڕ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ك و یارمه‌تی‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌ران.

لەکۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ئه‌یاد عه‌لاوی‌ وتی :"هاتوین به‌مه‌به‌ستی‌ پاڵپشتی كردنی‌ وه‌زاره‌ت و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ ئاواره‌و په‌نابه‌ران، له‌ راستیدا قه‌یرانێكی‌ گه‌وره‌ له‌ وڵاتدا هه‌یه‌، ده‌بێت هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت پشتیوانی‌ بكه‌ن له‌ پێش هه‌مویانه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌ران و جه‌نابی‌ وه‌زیر كه‌ پیاوێكه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ كۆنگره‌كاندا له‌گه‌ڵ من بوه‌ ئاست و تواناو بایه‌خ و وردبینی‌ ئه‌وم له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی‌ ئاواره‌كاندا بینیوه‌".

لەبەرامبەردا ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق رایگەیاند: لەبەردەوامی پرۆسه‌كانی‌ ئازادكردنی‌ نه‌ینه‌وا، به‌داخه‌وه‌ ژماره‌ی‌ ئاواره‌كان له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامدایه‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ قه‌یرانه‌كه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ (566) هه‌زار كه‌س ئاواره‌بون، بەڵام ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ دڵخۆشییه‌ نزیکەی (22%)یان كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ (128) هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان و بۆناو ماڵ‌ و حاڵی‌ خۆیان به‌تایبه‌تیش له‌به‌ری‌ چه‌پی‌ موسڵ و هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ نه‌ینه‌وا.

وتیشی:" بەپێی دوا ئامار ژماره‌ی‌ ئێستای‌ ئاواره‌بوانی‌ نه‌ینه‌وا نزیكه‌ی‌ (438) هه‌زار كه‌سه".

27/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 23
ژماره‌ی بابه‌ت