فراکسیۆنه‌کان
  کێشەکانی هەرێم لەگەڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تاوتوێ دەکەن
نوێنه‌ری چوار فراكسیۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا چالاكییه‌كیان بۆ پشتیوانی له‌ هاوسه‌رۆكان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش كۆبونه‌وه‌.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانی نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان، یه‌كێتی، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆلیكه‌ر له‌ناسیك، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆبونه‌ته‌وه‌ و داخستنی په‌رله‌مانی كوردستان و گرفته‌ دارایی و سیاسییه‌كانیان تاوتوێكردوه‌ و هاوكات نامه‌یه‌كی نوێنه‌ری هه‌رچوار فراكسیۆنه‌كه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كردوه‌.

هه‌ر له‌ درێژەی چالاكییه‌كانیاندا نوێنه‌ری چوار فراكسیۆنه‌كه‌ی كوردستان، له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا چالاكییه‌كیان بۆ پشتیوانی له‌ هاوسه‌رۆكان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ ئه‌نجامدا و داوایانكرد هه‌رچی زوه‌ حكومه‌تی توركیا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ئازاد بكات.
28/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 23
ژماره‌ی بابه‌ت