فراکسیۆنه‌کان
  ئارام شێخ محەمەد: هیچ پاساوێک نیە بۆ پێشێلکارییەکانی تورکیا
جێگری‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەردۆغان هەرکەس و لایەن و دەوڵەتێکى لە دوژمنکارییەکەى بۆ سەر شەنگال ئاگادارکردۆتەوە یان نا کێشەى خۆیەتى و پاساوى پێشێلکردنى سەروەرى خاکى عێراقى پێنادات.

ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌ردۆغان هه‌میشه‌ داواى ئه‌وه‌ ده‌کات وڵاتانی‌ جیهان رێز له‌ سه‌روه‌ری‌ وڵاته‌که‌ی‌ بگرن، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌ویش رێز له‌ سه‌روه‌ری‌ خاکی عێراق بگرێت.

وتیشی: قسەکانى ئەردۆغان لەبارەى ئاگادارکردنى وڵاتان لەهێرشەکەى بۆ سەر شەنگال و کێی‌ ئاگادارکردوه‌ یان کێی‌ ئاگادار نه‌کردوه‌، کێشه‌ی‌ خۆیەتى‌، هه‌رکه‌س و وڵاتێکی ئاگادارکردبێت پاساوى ناداتێ دوژمنکارى بکات و‌ سه‌روه‌ری‌ و ئاسمانی وڵاتێک‌ به‌و شێوازه‌ ببه‌زێنێت، جەختیشدەکاتەوە لەوە "هیچ وڵاتێک بۆی‌ نییه‌ به‌و شێوازه‌ هه‌ڵبوکتێته‌ سه‌ر خاکی وڵاتێکی تر".

جێگری‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو،‌ ''به‌پێی‌ نه‌ریت و رێکه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ته‌نها لایه‌نێک په‌یوه‌ندی به‌ پاراستنی سه‌روه‌ری‌ و کاروباری‌ ناوخۆییه‌وه‌ هه‌بێت؛ حکومه‌تی عێراق و ده‌زگا فه‌رمییه‌کانیه‌تی".

رونیشیکردەوە "پێشتر په‌رله‌مانی‌ عێراق هۆشداریداوه‌ به‌ حکومه‌تی تورکیا تا ده‌ستوه‌رنه‌داته‌ کاروباری‌ ناوخۆی‌ عێراق و پێشێلی‌ سه‌روه‌ری‌ خاکی عێراق نه‌کات، حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ هۆشداریان پێداوه‌ و چه‌ند جارێکیش باڵیۆزی‌ تورکیامان له‌ به‌غدا ئاگادارکردوه‌ته‌وه‌ تا به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی وڵاته‌که‌ی‌ ئاگاداربکاته‌وه‌ له‌ پێشێلکارییه‌کانی و لەدانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانیشدا بەکۆى دەنگى پەرلەمانتاران هێرش و پەلامارەکانى تورکیا بەتوندى ئیدانەکراو و راسپاردەى تایبەتیش پێشکەش بەحکومەت و دامەزراوە پەیوەنديدارەکان کرا، تا رێوشوێنى پێویست بگرنەبەر لەپێناو دانانى سنورێک بۆ ئەو دوژمنکارییان".
28/04/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 24
ژماره‌ی بابه‌ت