فراکسیۆنه‌کان
  دۆخی حوکمڕانی بۆ رەوەندی کوردی رون دەکەنەوە
له‌ كۆڕێكدا کە له‌ هۆڵه‌ندا بۆیان رێکخرابو، چوار په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان بۆ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ رونكرده‌وه.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، له‌ شاری دێڵفتی وڵاتی هۆڵه‌ندا، كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورد دێڵفت كۆڕێكی‌ بۆ  په‌رله‌مانتاران عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و سالار مه‌حمود و شێركۆ جه‌وده‌ت و سۆران عومه‌ر رێكخست.

له‌ كۆڕه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و دارایی و هه‌رێمی‌ كوردستانیان بۆ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ رونكرده‌وه.

په‌رله‌مانتاران باسیان له‌ گرنگی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و رێزگرتن له‌ دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كان كرد و  جه‌ختیان كرده‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یاندنی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ره‌خنه‌شیان له‌ پارتی گرت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌حزبی كردوە.

ره‌وه‌ندی كوردی، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان بۆ  یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌مدا بۆ گه‌یاندنی‌ راستییه‌كانی‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ناوه‌نده‌كانی‌ بڕیار له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا.

01/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 25
ژماره‌ی بابه‌ت