ژوره‌کان
  سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، مافی خۆتانە لەم رۆژەدا، نیگەران بن لەم حکومەتە شکستخواردوە
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، رایدەگەیەنێت؛ یادکردنەوەی رۆژى کرێکاران، هاوکاتە لەگەڵ شکستی حکومەتی هەرێم لە سەرجەم بوارەکان و ئەوە دەخاتەڕو؛ لەم خولەى پەرلەماندا هەوڵیانداوە گۆڕانکارى بەسەر گوزەرانی کرێکاراندا بهێنن، بەڵام بەهۆی پەکخستنی پەرلەمانەوە پڕۆژەکەش پەکخرا.

یوسف محەمەد سادق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، لە پەیامێکدا پشتیوانی بۆ کرێکاران و خاوەن پیشەکانی هەرێم، ئەوە دەخاتەڕو؛ کە رۆژى جیهانى ئەو توێژە هاوکاتە لەگەڵ شکستی حکومەتی هەرێم لە سەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتیش بواری پیشە و کارو پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی کار بۆ کرێکاران و چین و توێژە جیاوازەکان.

ئەوەشى خستوەتەڕو؛ کە لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا، لیژنە تایبەتمەندەکان سەرقاڵی داڕشتن و ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتو بون بۆ پاریزگارییکردن لە مافەکانی کرێکاران کە رەشنوسی یەکەمیشی تەواوکراو ئامادەی پەسەندکردنی بو، "بەڵام بەداخەوە بەهۆی پەکخستنی پەرلەمان، پڕۆژەکەش پەکخرا، بۆیە کرێکاران و خاوەن پیشە و رەنجدەران، مافی خۆیانە لەم رۆژەدا، نیگەران و توڕە بن لەم حکومەتە شکستخواردوە".
02/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 48
ژماره‌ی بابه‌ت