فراکسیۆنه‌کان
  پەرلەمانی ئەوروپا هیوای سەقامگیری و دیموكراسی دەخوازێت بۆ هەرێم
پەرلەمانی ئەوروپا هیوای سەقامگیری و دیموكراسی دەخوازێت بۆ هەرێمى کوردستان و پەرلەمانتارێکى ئەوروپا دەڵێت:"پشتیوانی لە پتەوكردنی بنەماكانی دیموكراسی و هێنانەكایەی پەیوەندییەكی دیموكراسیانە دەكەین لەنێوان هێز و لایەنەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان".

وەفدی پەرلەمانتارانی كوردستان كە بە سەردانێك لە وڵاتی بەلجیكان، لەگەڵ گابرێل زوممەر ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر لیستی چەپەكانی ئەڵمانیا و سەرۆكایەتی پەرلەمانی فالامیش لە بەلجیكا و سەرۆكی كۆمسیۆنی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیكا كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەیەكیاندا لەگەڵ گابرێل زوممەر ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر لیستی چەپەكانی ئەڵمانیا باس لە دۆخی ئێستای هەرێم و پەكخستنی پەرلەمان كرا و داوای هاوكاریی لە پەرلەمانی ئەوروپا كرا لەپێناو بەهێزكردنی پرۆسەی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمان.

لای خۆیەوە گابرێل زومەر پەرلەمانتاری ئەوروپا لە لێدوانێكیدا بۆ (تۆڕى میدیاى گۆڕان)، كۆبونەوەكەی بە گرنگ ناوبرد و جەختى کردەوە؛ وەك پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانی لە پتەوكردنی بنەماكانی دیموكراسی و هێنانەكایەی پەیوەندییەكی دیموكراسیانە دەكەن لەنێوان هێز و لایەنەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.

هاوكات عەلی حەمە ساڵح ئەندامی وەفدی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوروپا راگەیاند؛ بەڵێنیان پێدراوە وەفدێكی پەرلەمانتارانی ئەوروپا سەردانی هەرێم بكەن و بەدواچون بۆ پرسی راپرسی و سەربەخۆیی بكەن بەپێی یاسا و هەروەها بەدواچون بۆ قەیرانی و پرسی لەشكركێشی توركیا بكەن.

ئاماژەى بەوەشکرد؛ تەئكید كراوەتەوە كە داخستنی پەرلەمانى کوردستان كارێكی نایاسایی و قبوڵنەكراوە.
03/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 25
ژماره‌ی بابه‌ت