ژوره‌کان
  بەیاننامەی گۆڕان سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی سەردار قادر
فراکسیۆنی گۆڕان لەبەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی سەردار قادر رایدەگەیەنێت: هۆكاره‌ ده‌ستنیشان كراوه‌كان بۆ دەست لەکارکێشانەوەی دروستن، بەتایبەتی جێبەجێنەکردنی سیستمی لامەرکەزی و نا شەفافی لە داهاتی سلێمانی و نەبونی خزمەتگوزاریدا.

دەقی بەیاننامەکە:

به‌یاننامه‌ی فراكسیونی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
بۆ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و دانیشتوانی سنوری پارێزگای سلێمانی

ئه‌مڕۆ به‌رواری (2/5/2017) به‌ڕێز سه‌ردار قادر، لەبری پارێزگاری سلێمانی ده‌ستی لەكاركێشایه‌وه، كۆمه‌ڵێك هۆكاری بۆ ده‌ست لەكاركێشانه‌وه‌ی ده‌ست نیشان كردوه.

ئێمه‌ وه‌ك فراكیسونی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نین كه، هۆكاره‌ ده‌ستنیشان كراوه‌كان راستن و ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه‌ جه‌خت له‌م هۆكارانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ :

1-  جێ به‌جێنه‌كردنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و مالی و پێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات به‌ پارێزگار به‌پێی مادده‌ی (19) له‌ یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی (2009).
2- ناشه‌فافی له‌ داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی، خه‌رجنه‌كردنی بۆ خزمه‌تی پارێزگای سلێمانی .
3- نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌رتاییه‌كان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و رێگه‌وبان .
4-  په‌راوێزخستنی پارێزگای سلێمانی لەلایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆوە.
5- دابه‌ش نه‌كردنی به‌شه‌ سوته‌مه‌نی ساڵانه‌ی هاوڵاتیان له‌ پارێزگای سلێمانی .
6- خراپی و كه‌موكورتی له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده.
7- وه‌ستانی زیاتر له‌ (1100) پرۆژه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ ژیانی هاوڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌ و خه‌رجنه‌كردنی بودجه‌ی پێویست بۆیان، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی وێران بونی پرۆژه‌كان له‌ ئێستاو داهاتودا.

فراكسیونی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی 
2/5/2017

03/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت