ژوره‌کان
  گۆڕان: ئاستەنگ بۆ بەرپرسەکانمان دروست دەکرێت
بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بەرپرسەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاستەنگیان بۆ دروست دەکرێت لە کارەکانیاندا و دەشڵێت: حکومەت جیاوازی لەنێوان ناوچەکانی هەرێمدا دەکات.

د.شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ حکومەتی هەرێم نایەوێت سیستمی لامەرکەزی بچەسپێت و جیاوازی زۆر دەکات لەنێوان ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرباری ناشەفافی داهات، باجی زیاتری خستوەتە سەر هاوڵاتیان.

وتیشی: بەرپرسەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاستەنگیان بۆ دروست دەکرێت، جگە لەوەش جێگری سەرۆکی حکومەت لە یەکێتییە و ناوبراو هیچ هەوڵێکی جدی نەداوە بۆ جێبەجێکردنی سیستیمی لامەرکەزی، جەختیشیکردەوە لەوەی، لەبری جێبەجێکردنی داواکاری هاوڵاتیان، تائێستاش سزا دەدرێن.

رونیشیکردەوە، لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی کراوەتەوە.
04/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 48
ژماره‌ی بابه‌ت