فراکسیۆنه‌کان
  پەرلەمانتاران، له‌گه‌ڵ گروپی‌ سۆسیال دیموكراته‌كان كۆدەبنەوە
وه‌فده‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ گروپی‌ سۆسیال دیموكراته‌كانی‌ ئه‌وروپا دۆخی‌ حكومڕانی‌ ‌و په‌كخستنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ئه‌وروپا، په‌رله‌مانتارانی‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ گروپی‌ سۆسیال دیموكرات كه‌ خاوه‌نی‌ (189) كورسین له‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا، كۆبونه‌وه‌.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان و ئه‌ندامی‌ وه‌فده‌كه‌، رایگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كراوه‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ حكومڕانی‌ كوردستان ‌و په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان ‌و گرفتی‌ دیموكراسی‌ ‌و ده‌ستاوده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵات ‌و قه‌یرانی‌ دارایی‌ ‌و دۆسییەکانی‌ پێشێلكاری‌ مافی‌ مرۆڤ.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد؛ گروپی‌ سۆسیال دیموكرات پێیانڕاگەیاندون؛ له‌ داهاتویه‌كی‌ نزیكدا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخه‌كه‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن ‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌بنه‌وه‌ ‌و هه‌وڵیش بۆ بانگهێشت كردنی‌ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌ده‌ن.
04/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 23
ژماره‌ی بابه‌ت