ژوره‌کان
  باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبوەوه‌
بۆ تاوتوێكردنی‌ بارودۆخی‌ سیاسی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق، باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ به‌غدا سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات .

پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌ وه‌فدێكی‌ به‌ریتانیا كه‌ پێكهاتبون له‌ فرانك به‌یكه‌ر باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق ‌و لوسی سیمس به‌رپرسی سیاسی له‌ كونسوڵخانه‌ی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبوه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبو له‌ محه‌مه‌د تۆفێق ره‌حیم، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوره‌كه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق، په‌یوه‌ندی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم ‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان به‌ رێگه‌ی‌ گفتوگۆ و دیالۆگ.

هه‌روه‌ها گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ‌و چاره‌سه‌ركردنیان و پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.
09/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت