ژوره‌کان
  كونسوڵی‌ میسر سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات
كونسوڵی‌ میسر سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات و لە کۆبونەوەیەکدا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان کرد.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی،‌ وه‌فدێكی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ میسر كه‌ پێكهاتبو له‌ عه‌مر فه‌همی‌ كونسوڵی‌ میسر له‌ هه‌ولێر، لەگەڵ وه‌فدێكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبوه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبو له‌ محه‌مه‌د تۆفێق ره‌حیم رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوره‌كه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و، په‌یوه‌ندیی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ‌و پرسی ریفراندۆم.

هاوکات گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
09/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت