ژوره‌کان
  وه‌فدێكی‌ ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا سەردانی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەکەن
بۆ تاوتوێكردنی‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق، وه‌فدێكی‌ هه‌ریه‌ك له‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌ وه‌فدێكی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ پێكهاتبو له‌ لاس كێتنه‌ر، به‌رپرسی به‌شی سیاسی ‌و یارمه‌تی‌ مرۆیی‌ سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد، هاوكات پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئیتاڵیا كه‌ پێكهاتبو له‌ سێرێنا مورۆنی‌، كونسوڵی‌ ئیتاڵیا له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد.

هه‌ردو وه‌فده‌كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفێق ره‌حیم، رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوره‌كه‌ پێشوازیان لێكراو له‌ دو كۆبونه‌وه‌ی‌ جیادا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق و په‌یوه‌ندی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم ‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان به‌رێگه‌ی‌ گفتوگۆ و دیالۆگ.
11/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 48
ژماره‌ی بابه‌ت