فراکسیۆنه‌کان
  د.یوسف محمه‌د، ئه‌وانه‌ی به‌ ناشه‌رعی ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن، ڤیتۆیان لەسەر ئێمە هه‌یه‌

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ رێڕه‌و و راگوزه‌ری ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و شه‌رعیه‌تی سیاسی و سه‌روه‌ریی یاسادا تێپه‌ڕببێت.

د.یوسف محمه‌د، سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند؛ له‌ كاتێكدا چه‌ند كه‌س و هێزێك به‌ پێداگریه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌خوازن، به‌ هه‌ر نرخێكی سیاسی بێت، ریفراندۆم بكه‌ن به‌ڵام پێویسته‌ رێڕه‌و و راگوزه‌ری ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و شه‌رعیه‌تی سیاسی و سه‌روه‌ریی یاسادا تێپه‌ڕببێت، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، خودی پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌كی جددیه‌وه‌.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ وتارێكیدا راشیگه‌یاندوه‌، ناكرێت ئه‌وه‌ قه‌بوڵ بكرێت كه‌ ده‌ستبردن بۆ ریفراندۆم و مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ بازدان به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی سیاسی و یاسایی ته‌واوببێت.

د. یوسف محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،‌ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌ی ناشه‌رعی و نایاسایی له‌ ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بن، رێگریان لێده‌كه‌ن و ڤیتۆیان له‌سه‌ری هه‌یه‌، رونیشیکردەوە، سه‌رفرازن به‌وه‌ی كه‌ ته‌نها تۆمه‌تێك ده‌درێته‌ پاڵیان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كاریان كردوه‌ بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
12/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 23
ژماره‌ی بابه‌ت