فراکسیۆنه‌کان
  وەفدێكی حكومی و پەرلەمانی سوید لەگەڵ فراكسیۆنی گۆڕان كۆبوەوە
وەفدێكی حكومی و پەرلەمانی سوید لە گەڵ فراكسیۆنی گۆڕان كۆبونەوە و پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان و دۆخی هەرێم-یان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بیورن سودیر جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سوید بە یاوەری وەفدێكی حكومی و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە و چەند پەرلەمانتارێک لەگەڵ فراكسیۆنی گۆڕان لە هەولێر كۆبونەوە و پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان و رێگریكردن لە سەرۆكی پەرلەمان لەلایەن هێزێكی سیاسییەوە تاوتوێكران.

هەر لە كۆبونەوەكەدا، رۆڵی فراكسیۆنی گۆڕان لە پرسە دیموكراسییەكان و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا لە دادپەروەری و رێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و گەندەڵی بەرز نرخێنرا.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا لەباربردنی پرۆسەی دیموكراسی و دورخستنەوەی تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت باسكرا كە هیچ  پاساوێكی یاسایی نەبووە.
15/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 25
ژماره‌ی بابه‌ت