فراکسیۆنه‌کان
  قه‌ره‌بو‌کردنەوەی خورماتو دەباتە کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەوە
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ خورماتو ده‌كات ‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: كێشه ‌‌و پێداویستیه‌كانی‌ ئه‌و قه‌زایه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌دا باس ده‌كرێن.

پێش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ دوشەممە ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ به‌غدا پێشوازی‌ له‌ شه‌لال عه‌بدول قایمقامی‌ خورماتو ‌و مه‌لا حه‌سه‌ن گه‌رمیانی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌دین كرد.

لەکۆبونەوەکەدا شه‌لال عه‌بدول، كێشه‌كانی‌ خورماتوی‌ خسته‌ڕو، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد سه‌ره‌ڕای‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی‌ عێراق قه‌ره‌بوی‌ زیانلێكه‌وتوانی‌ روداوه‌كانی‌ ماوه‌ی‌ رابردوی‌ قەزای خورماتوی‌ نه‌كردوه‌ته‌وه.

لەبەرامبەردا ئارام شێخ محه‌مه‌د، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ‌و یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی‌ ده‌یخاته‌ڕو، پرسی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوانی‌ خورماتو ده‌بێت.

جه‌ختی كرده‌وه‌، له‌ڕێگەی‌ پارێزگاری‌ سه‌لاحه‌دینیه‌وه‌ هه‌وڵی‌ جێبه‌جێ كردنی‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا بڕیاری‌ له‌سه‌ر داون ‌و پاره‌ی‌ پێویستیان بۆ ته‌رخان كراوه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌چونه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

16/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 24
ژماره‌ی بابه‌ت