ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  بزوتنەوەی گۆڕان کۆچی دوای نەوشیروان مستەفا رادەگەیەنێت
شۆڕشی حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان..
بەداخ و پەژارەیەکەی زۆرەوە ئەمڕۆ تێکۆشەری گەورە و سەرکردەی گەلەکەمان نەوشیروان مستەفا، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە سەعات هەشتی بەیانی ئەمڕۆ (19/5/2017 ) کۆچی دوایی کرد.
بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری و لە خۆمان و گەلەمان، دوپاتی دەکاتەوە لەسەر رێباز و بەرنامەی ئەو سەرکردە مەزنە بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتی کوردستان.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
19/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت