هه‌واڵ و چالاكی‌
  سبه‌ی له‌ سلێمانی و دوو سبه‌ی له‌ هه‌ولێر پرسه‌ بۆ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا داده‌نرێت


شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: سبەینێ شەممە تەرمی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتە بەخاک دەسپێردرێت و پرسەکەی لە شاری سلێمانی دەبێت و رۆژی یەکشەممە دوەم رۆژی پرسەکەی لە مزگەوتی سەوافی شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ هەینی (19/5/2017)، نەوشیروان مستەفا، سەرکردەی گەورەی کورد و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی سبەینێ تەرمەکەی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.
20/05/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت