ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  بزوتنەوەی گۆڕان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی دەكات
بۆ یادی (42) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی  نیشتمانی‌ كوردستان، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی‌ گۆڕان، پیرۆزبایی ئاراستەی مام جەلال سكرتێری‌ گشتی یەكێتی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی ئەو حیزبە دەكات.

دەقى پیرۆزباییەکە:
بەڕێز مام جەلال سكرتێری‌ گشتی یەكێتی نیشتمانی‌ كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی‌ ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی‌ كوردستان
سڵاوێكی گەرم
پیرۆزبایی یادی (42) ساڵەی‌ دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئێوە و هەمو كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.

بەڕێزان
یەكێتی نیشتمانی‌ كوردستان لە چەندین وێستگەی‌ گرنگی جوڵانەوەی‌ رزگاریخوازی گەلەكەمان رۆڵی دیار و بەرچاوی‌ هەبوە.
لەم هەلومەرجە هەستیارەی‌ كە ئەمڕۆ گەلەمان پێیدا تێدەپەڕێ و پرۆسەی‌ سیاسی گەیشتۆتە بنبەست و، پەرلەمانی كوردستان ئیفلیج كراوەو، قەیرانی دارایی بەرۆكی هاونیشتمانیانی كوردستانی گرتوەو ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت، چاوەڕێی ئەوەتان لێدەكەین كە رۆڵی خۆتان ببینن لە چارەسەری‌ كێشە سیاسی و یاسایی و كارگێڕی‌ و داراییەكانی هەرێمی كوردستان. 
باشترین هەنگاویش بۆ ئەم مەبەستە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێكەوتنی (17/5/2016)ی‌ نێوان بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.

لەگەڵ رێزی
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی‌ گۆڕان
(1/6/2017)
02/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت