ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  جڤاتی نیشتمانی پرسەنامە ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی عەزیز محەمەد دەکات
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی‌ گۆڕان، پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی عەزیز محەمەد، سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عێراق دەكات.

دەقى پرسەنامەكە:

بۆ بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبو كاك عەزیز محەمەد

بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی‌ كۆچی دوایی كاك عەزیز محەمەدمان بیست. خوالێخۆشبو یەكێك بو لەو كەسایەتییە نیشتمانی‌ و تێكۆشەرانەی‌ گەلەكەمان كە بە درێژایی دەیان ساڵ خەباتی لە پێناوی‌ بیروباوەڕ و بەها بەرزەكانی‌ كردوە. 
داواكارین خوای گەورە بە بەهەشتی‌ بەرینی شاد بكات و سەبوری‌ ئێوەش بدات.

جڤاتی‌ نیشتمانی بزوتنەوەی‌ گۆڕان  
1/6/2017
02/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت