ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  گۆڕان: بەشداری کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان و بارزانی ناکەین
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بەشداری کۆبونەوەکەی سبەینێی مەسعود بارزانی و لایەنە سیاسییەکان ناکەن.

بڕیار وایه‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ مه‌سعود بارزانی‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆبێته‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، شۆڕش حاجی‌ وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ به‌شداری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێی‌ بارزانی‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناكه‌ین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕوامان وایه‌ به‌ر له‌ هه‌مو پرسێك پێویسته‌ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وە، هەروەها پێویسته‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ هاوڵاتیان باش بكرێت.
06/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت