هه‌واڵ و چالاكی‌
  چەند هاوڕێیەکى نەوشیروان مستەفا سەردانى ئارامگەکەى دەکەن
چه‌ند هاوڕێیه‌كی‌ سه‌رده‌می‌ لاوێتی‌ و خوێندكاریی‌ كاك نه‌وشیروان سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ ئه‌و سه‌ركرده‌ خۆنه‌ویسته‌ ده‌كه‌ن و لەگەڵ دانانى تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی‌، دەڵێن:"

د. برایمی‌ شێخ مه‌حمود، هاوڕێی‌ سه‌رده‌می‌ لاوێتی‌ و خوێندكاریی‌ سەکردەى نیو سەدە خەباتى گەلى کورد رایگه‌یاند؛ مردنی‌ كاك نه‌وشیروان له‌م كاته‌دا نه‌كسه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردایه‌تی‌.

وتیشى:"بونى کاک نەوشیروان زۆر پێویست بو، چونکە دەستپێکى ئەو هەوڵانەى پێشکەشى کرد بۆ چاکسازى و پاکسازى و ئەو سیستمەى ئێستا هەیە دەستپێکێکى مێژویى گرنگ بو کە بەداخەوە نەیتوانى تاسەر لەگەڵیدا بێت".

هاوڕێکانى کاک نەوشیروان بەپێویستى دەزانن هەمو ئەوانەى دواى کاک نەوشیروان دێن، بەهەمان رێگەدا برۆن بۆئەوەى بگەنە ئەو ئامانجەى ئەو نەخشە رێگاکەى دانا، دەشڵێن: "خۆشەویستی بۆ کاک نەوشیروان ون نەکردنى رێگاکەى و بەرنەدانى رێبازەکەیەتى".
13/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت