هه‌واڵ و چالاكی‌
  كەنەكە: پەیامی نەوشیروان مستەفا دیموكراسیانە ‌و مرۆڤانەیە
وەفدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد سەردانی ئارامگەی نەوشیروان مستەفا رێبەری نیو سەدە خەباتی گەلی كوردیان كرد و جەختیان لە دیموکراسى و مرۆڤانەبونى پەیامەکەى کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەفدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد (کەنەکە)، سەردانى ئارامگەى کاک نەوشیروانیان کرد و لە وتەیەكدا كامیران بەرواری ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد وتی: "نەوشیروان مستەفا خاوەنی قوتابخانەیەكی گەورەی ئەخلاق ‌و كەسایەتیەكی ئازادیخواز ‌و ئاشتیخواز بوە".

بەرواری كۆچی دوایی كاك نەوشیروانی بە خەسارەتێكی گەورە بۆ گەلی كورد ناوبرد و جەختیكردەوە پەیامی نەوشیروان مستەفا پەیامێكی ئاشتیخوازانە ‌و دیموكراسیانە ‌و سیاسی ‌و مرۆییانەیە ‌و خۆشى لە ناخۆشترین ساتەكاندا بەردەوام بوە لە خەبات ‌و تێكۆشان.
14/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت