ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ رای گشتی
بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ هەر شێوازێکی ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە بە دەستبەکاربونەوەی مەرجداری پەرلەمان لای ئێمە قبوڵکراو نیە و دەڵێت:"هۆکاری سەرەکی ئیفلیجکردنی پەرلەمانی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتییەکەی نیە، بەڵکو کۆتاییهاتنی وادەی سەرۆکایەتی هەرێم‌ و هەوڵی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بو".

بەپێویستیشى دەزانێت؛ بۆ چارەسەری کێشە یاسایی‌ و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان‌ و چارەسەری قەیرانی دارایی‌ و باشکردنی بژێوی‌و گوزەرانی هاوڵاتیان، پەرلەمانی کوردستان بەو دەستە سەرۆکایەتییە هەڵبژێردراوەی ئێستایەوە دەست بە کارەکانی بکاتەوە. 

دەقى رونکردنەوەکەى بزوتنەوەی گۆڕان بۆ رای گشتی


ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنین کە لە دوای ١٢ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ وە جەختمان لەوە کردۆتەوە کە بۆ چارەسەری کێشە یاسایی‌و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان‌و چارەسەری قەیرانی دارایی‌و باشکردنی بژێوی‌و گوزەرانی هاوڵاتیان پێویستە پەرلەمانی کوردستان بەو دەستە سەرۆکایەتییە هەڵبژێردراوەی ئێستایەوە دەست بە کارەکانی بکاتەوە. پەرلەمانی کوردستان وەک باڵاترین مەرجەعی یاسایی‌و شەرعی هاوڵاتیانی کوردستان ئەرکی تاوتوێکردنی هەمو ئەو بابەتانەیە کە پەیوەندی بە ژیانی خەڵک‌و ئایندەی گەلەکەمانەوە هەیە.
هەر شێوازێکی تری ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە بە دەستبەکاربونەوەی مەرجداری پەرلەمان لای ئێمە قبوڵکراو نیە. چونکە هۆکاری سەرەکی ئیفلیجکردنی پەرلەمانی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتییەکەی نیە، بەڵکو کۆتاییهاتنی وادەی سەرۆکایەتی هەرێم‌و هەوڵی پەرلەمان بو بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم. بۆیە هەر هەنگاوێک بەبێ گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی‌و چاکسازی ریشەیی لە بوارەکانی دارایی‌و کارگێڕی‌و چاودێری وردی کارەکانی حکومەت نەک چارەسەر نین، بەڵکو پرۆسەی سیاسی بەرەو چەقبەستویی زیاتر دەباو گەلەکەمان پتر نائومێدو ئەزمونەکەمان‌و ئاییندەشمان دەخاتە بەردەم ئەگەرو مەترسی گەورەترەوە.



بزوتنەوەی گۆڕان
١٤/٦/٢٠١٧



.

15/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت