هه‌واڵ و چالاكی‌
  کارمەندانی دژەتیرۆر‌ سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك له‌ بەرپرس و کارمەندانی هێزه‌كانی‌ دژه‌تیرۆری‌ سه‌ر به‌ده‌زگای‌ ئاژانسی پاراستن ‌و زانیاری/زانیاری،‌ سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ نه‌وشیراون مسته‌فا ده‌كه‌ن . 

نیوه‌ڕۆی‌ ئەمڕۆ چوارشه‌مه، بە ‌سه‌رۆكایه‌تی‌ پۆڵات شێخ جه‌نگی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بەرپرس و کارمەندانی هێزه‌كانی‌ دژه‌تیرۆری‌ سه‌ر به‌ ده‌زگای‌ ئاژانسی پاراستن ‌و زانیاری‌/زانیاری،‌ سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فایان كرد ‌و چه‌پكه ‌گوڵی‌ وه‌فایان له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی‌ دانا و ئاڵای‌ كوردستانیان به ‌لۆگۆی‌ ده‌زگای‌ دژه‌تیرۆره‌وه‌ كرده‌ دیاری‌ له‌سه‌ر ئارامگاكه‌ی‌ كاك نه‌وشیروان.

پۆڵات شێخ جه‌نگی،‌ له‌ وته‌یه‌كیدا له‌سه‌ر ئارامگاكه‌ وتی‌ :"كاك نوشیروان هه‌مو ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ بۆ خه‌بات له‌ پێناو گه‌له‌كه‌یدا به‌ختكردوه،‌ خه‌ون ‌و ئاواتی‌ كاك نه‌وشیروان خۆشگوزه‌رانی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ بو،‌ له‌ده‌ستدانی‌ بۆ هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان زه‌ره‌رێكی زۆر زۆر گه‌وره‌ بو".

پۆڵات شێخ جه‌نگی‌، راشیگه‌یاند: هه‌رگیز به‌قه‌ده‌ر كاك نه‌وشیروانیان  پێناكرێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ركه‌سه‌ و به‌پێی توانای خۆی به‌شی خۆی لە خەبات جێبەجێ بکات.

لای‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ نما نه‌وشیروان مسته‌فا و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا وێڕای‌ به‌رزنرخاندنی‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌ به‌شداری‌ پرسه‌ و رۆژی‌ ناشتنی‌ كاك نه‌وشیرواندا داوایان كرد؛ هه‌موان ته‌واوكه‌ری یه‌كتریبن ‌و ده‌ست بخه‌نه‌ ناو ده‌ستی یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی‌ كاك نه‌وشیروان به‌دی‌ بهێنرێن.

15/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 24
ژماره‌ی بابه‌ت