هه‌واڵ و چالاكی‌
  چوارەم هەینى لەسەر ئارامگەى نەوشیروان مستەفا
ئەمڕۆ مەراسیمی چوارەم هەینی لەسەر ئارامگەی سەرکردە و سیاسەتمەدار و روناکبیر و رۆژنامەنوس و مێژونوسى کورد نەوشیروان مستەفا، بەبەشداری ژمارەیەك لە چین و توێژە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچو.

وەك هاوڵاتیان دەڵێن؛ خەباتی كاك نەوشیروان بۆ گەلەكەی مایەی رێز و پێزانینە و "رێبازێكی پیرۆزی دوای خۆی جێهێشتوە، بۆ دەیان ساڵی تر خەڵك سودی لێوەربگرێت".

هەروەک بەشێك لە هاوڵاتیان و پێشمەرگە دێرینەكان باس لە هەڵوێستی لەخۆبردویی كاك نەوشیروان دەكەن لە شار و شاخ كە هەمیشە پشتیوانی لە چینی هەژار و لێقەوماوان كردوە و لەپێناو گەلەكەیدا تێكۆشاوە، راشیدەگەیەنن؛ سادەیی و خاكێتی و لەخۆبردویی ئەو سەركردەیە هەرگیز لەناو كوردا دوبارە نابێتەوە.

بەشێك لە هاوڵاتیان لەسەر گڵگۆکەى و بە خەمباریەوە رایدەگەیەنن؛ بنەماڵەی كاك نەوشیروان و خێزانەكەی زۆرترین خزمەتیان بە شۆڕشی گەلی كورد كردوە و لەو پێناوەشدا روبەڕوی زۆرترین فشارو راوەدونانی رژێمی بەعس بونەتەوە.

نەورۆزی شێخ فازیڵ دانیشتوی گەڕەكی سەرشەقام دەڵێت: "دو برای هاوسەرەكەی كاك نەوشیروان بە شێوازێكی دڕندانە لەلایەن رژێمی بەعسەوە شەهید كران".

هاوكات ئەندازیار بەختیار عەبدولڕەحمان باس لەكار و هەوڵەكانی كاک نەوشیروان بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی نەوت و ئاو دەكات و دەڵێت: "كاك نەوشیروان زۆر لەخەمی ئاسایشی ئاودا بو، لەو پێناوەشدا چەندین بابەت و لێكۆڵینەوەى ئامادەكردوە".

هەر ئەمڕۆ ژمارەیەك گەنجی دانیشتوی شاری كەركوك سەردانی ئارامگەی كاك نەوشیروانیان کرد و بەڵێن دەدەن تا كۆتایی ژیانیان درێژە بە رێبازەكەی بدەن، چونكە ئەو سەركردەیە لە پێناو هەژاراندا ژیا و هەمیشە پشتیوانیان بوە.



.

16/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 26
ژماره‌ی بابه‌ت