ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان: هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ين به‌ ئاشكرا دەبێت
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنیمان له‌گه‌ڵ پارتی نه‌كردوه‌ و هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كیش بكه‌ین به‌ ئاشكرا ده‌بێت.

د. شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشکراى دەکات؛ دوای كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر كه‌ تایبه‌ت بو به‌ پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردون، به‌ڵام گۆڕان له‌ راگه‌یه‌ندراوەکەیدا پێشنیازه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتییان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ره‌تكرده‌وه‌ و به (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنیمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌كردوه‌ و هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كیش بكه‌ین به‌ ئاشكرا و به‌ به‌رچاوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ ده‌بێت. 

وته‌كانی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ رێواس فایه‌ق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندبو؛ به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌وان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی به‌ نهێنی له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبونه‌ته‌وه‌.
17/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت