هه‌واڵ و چالاكی‌
  مه‌سه‌ده‌: نه‌وشیروان مسته‌فا ئیلهامی‌ خه‌باتی‌ به‌ ئێمه‌ش ده‌دا
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) رایدەگەیەنێت؛ نه‌وشیروان مسته‌فا ئیلهامی‌ خه‌باتی‌ به‌ ئه‌وان و خه‌باتی‌ باشوری‌ كوردستان ده‌دا و كۆچی دوایی‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ش خه‌ساره‌تێكی‌ گه‌وره‌ بو.

ریاز ده‌رار، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ سوریای دیموكرات (مه‌سه‌ده‌) له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ نەوشیروان مستەفا بە شاره‌زایی و لێهاتویی خۆی ئیلهامی‌ خه‌باتی‌ به‌ ئه‌وان و خه‌باتی‌ باشوری‌ كوردستان ده‌دا.

وتیشی: كۆچی دوایی‌ نەوشیروان مستەفا خه‌ساره‌تێكی‌ گه‌وره‌ بو.

سەبارەت بە شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانیش، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ سوریای دیموكرات رایگەیاند؛ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات و شه‌ڕڤانان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ده‌ستپێكی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ سیاسییش ده‌بێت بۆ رۆژئاوای‌ كوردستان.
18/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت