ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی
  دەقی راگەیەندراوی کۆبونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی
سەرکردایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنن، پێویستە پاش ئاساییکردنەوەی پەرلەمان، ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بە مەبەستی سەربەخۆیی، بەبەشداری ناوچە دابڕێنراوەکانیش.

دوای تەواوبونی کۆبونەوەکەیان، سەرکردایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا جەختکراوەتەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لە دوای تەواوبونی جەژنی رەمەزان، کۆبونەوەکان تایبەت دەکرێن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە چارەنوسسازەکانی هەرێم.





25/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت