هه‌واڵ و چالاكی‌
  گه‌ڵاڵی‌: كاك نه‌وشیروان رابه‌رێكی‌ گه‌وره‌ بو
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی‌، نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ توركیا، سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ كاك نه‌وشیروان ‌و ئارامگاكه‌ی‌ كرد ‌و داوای كرد رێككه‌وتنی‌ سیاسیی‌ نێوان گۆڕان ‌و حیزبه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێبكرێت.

رۆژی چوارشەممە به‌هرۆز گه‌ڵاڵی‌، سه‌ردانی‌ خانه‌واده‌ی‌ كاك نه‌وشیروان و  ئارامگاكه‌ی‌ كرد ‌و تاجه‌ گوڵینه‌ی‌ له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی‌ دانا و له‌ وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: نه‌وشیروان مسته‌فا (50) ساڵ له‌پێناو گه‌لی‌ كورددا خه‌باتی‌ كردوه‌‌ و مێژویه‌كی‌ پڕ سه‌روه‌ری‌ بۆ هه‌مو كورد به‌جێهشتوه.

له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنامه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و یه‌كێتیشه‌وه‌، گه‌ڵاڵی‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ رێكکه‌وتنه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان گرنگه‌ ‌و ده‌بێت رێگرییه‌كانی‌ به‌رده‌می‌ لاببرێن ‌و جێبه‌جێ بكرێت.
29/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت