هه‌واڵ و چالاكی‌
  بە داگیرساندنى مۆم بەڵێنى بەردەوامى بە رێبازى نەوشیروان مستەفا دەدەن
هاوڵاتییانى کوردستان لەبەردەم وێنەى نەوشیروان مستەفادا مۆم دادەگیرسێنن، ئەوەش وەک نوێکردنەوەى پەیمان و بەردەوامى دان بە رێبازەکەى.

وەک بەشێک لە رێوڕەسمى یادى نەوشیروان مستەفا هاوڵاتییان پۆل پۆل لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانى کوردستانەوە هاتنە گردى زەرگەتە و دواى چونە سەر گڵکۆى سەرکردەى نیو سەدە لە خەباتى گەلى کورد و دانانى گوڵ لەسەر ئارامگەکەى بە وتنەوەى دروشمى جۆراو جۆر گوزارشتیان لە خەمى ناخیان کرد بۆ لەدەستدانى نەوشیروان مستەفا کە هەمو تەمەنى بۆ خزمەتى خاک و خەڵکى کوردستان تێکۆشا.

خەڵکى کوردستان کە بە ئاپۆرایەکى بێ وێنە و بە ویستى خۆیان رێى گردى زەرگەتەیان گرتەبەر وەک دوا وێستگەى یادەکەى ئەمڕۆ، لەبەردەم پارکى (سبەى) و وێنەى نەوشیروان مستەفادا مۆمیان داگیرساند ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو مۆمەى سەرکردەکەیان بۆ روناککردنەوەى رێگاى خەبات دایگیرساند و جەختیان کردەوە کە بەردەوامى بەو رێباز و پەیامانە دەدەن کە لە خزمەت هەمو خەڵکى کوردستاندایە.
30/06/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت