هه‌واڵ و چالاكی‌
  له‌ سویسرا و هۆڵەندا یادی کاک نەوشیروان دەکرێتەوە

ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ لە ئه‌ڵمانیا و سویسراو هۆڵه‌ندا، یادی‌ كاك نه‌وشیروان دەکاتەوە و به‌شداربوان رایدەگه‌یەنن، ئه‌و ته‌نیا سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌ك نه‌بوه‌، به‌ڵكو سه‌ركرده‌ی هه‌مو كورد بوه‌.

هاوشێوه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێم، ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌  هه‌ریه‌ك له‌ به‌رلینی‌ پایته‌خت و شاری‌ شتوتگارتی‌ ئه‌ڵمانیا یادی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێبه‌ری‌ نیو سه‌ده‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ كرده‌وه‌، یاده‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌ رێكخرابو، تێیدا گوڵ و مۆم بۆ رێزگرتن له‌ گیانی‌ كاك نه‌وشیروان هه‌ڵكرا.

له‌ وڵاتی‌ هۆڵه‌نداش به‌ ئاماده‌بونی‌ ره‌وه‌ندی‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان رێوره‌سمێك بۆ یادی‌ كاك نه‌وشیروان به‌ڕێوه‌چو، به‌شداربوان رایانگه‌یاند: كاك نه‌وشیروان سه‌ركرده‌یه‌كی‌ به‌ وه‌فاو به‌ ئه‌مه‌ك بوه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی‌ و هه‌رگیز خه‌بات و وه‌فای‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی‌ له‌ بیر ناكه‌ن.

له‌ شاری‌ زیوریخی‌ سویسراش به‌ دروشمی‌ "یادێك بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا" ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ رێوره‌سمێكیان بۆ یادی‌ كاك نه‌وشیروان سه‌ركرده‌ی‌ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ رێكخست

له‌ ڕێوره‌سمه‌كه‌دا باڵیۆزی‌ عێراق له‌ سویسراو ئه‌ندامانی‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رچوار پارچه‌ی‌ كوردستان به‌شداریان كردو رایانگه‌یاند: نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌یه‌كی‌ به‌ ئه‌مه‌ك و به‌وه‌فا بوه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی‌، له‌و پێناوه‌شدا نیو سه‌ده‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ بۆ به‌دیهێنانی‌ خه‌ونی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ ته‌رخان كرد.
03/07/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 25
ژماره‌ی بابه‌ت