هه‌واڵ و چالاكی‌
  رەوەندی كوردی لە ستۆکهۆڵم یادی نەوشیروان مستەفا دەکەنەوە

رەوەندی كوردی لە ستۆکهۆڵمى پایتەختى سوید، یادی نەوشیروان مستەفا، سەركردەی نەتەوە و نیشتمانیان كردەوە.

نیوەڕۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بە بەشدارى ژمارەیەکى بەرچاوى رەوەندى کوردى و خەڵکانى ئازادیخواز، لە ستۆکهۆڵمى پایتەختى سوید لە رێوڕەسمێكی تایبەت و بەرفراواندا یادی كاك نەوشیروان مستەفا، رێبەری نیو سەدە خەباتی گەلی كورد کرایەوە.

ئامادەبوان بە چەپکە گوڵەوە بەشدارى ئەو یادەیان کرد کە تێیدا (73) مۆم وەک ئاماژەیەک بۆ تەمەنى سەركردەی نەتەوە و نیشتمان داگیرسێنرا و ژیاننامەى خەبات و تێکۆشانى نیو سەدە لە خەبات و نوسین و هەوڵەکانى کاک نەوشیروان بۆ بەدیهێنانى کۆمەڵگەیەکى مۆدێرن و دیموکراسى پێشکەش کرا.

هەروەک بەشداربوان رۆڵ و ژیان و خەباتی كاك نەوشیروانیان بەرز نرخاند و رایانگەیاند ئەو تەنیا سەركردەی بزوتنەوەیەك نەبوە، بەڵكو سەركردەی هەمو كورد بوە و پێویستە سەرجەم كورد شانازی بەبونی سەركردەیەكی وابكات لە مێژوی خۆیدا و جەختیشیان كردەوە كە لەسەر پەیام و رێبازی ئەو سەركردەیەی نەتەوە و نیشتمان بەردەوام دەبن.
03/07/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت