هه‌واڵ و چالاكی‌
  یادی‌ كاك نه‌وشیروان له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو

له‌ شاری‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا یادی‌ كاك نه‌وشیروان سه‌ركرده‌ی‌ ریفۆرم و چاكسازی‌ به‌ڕێوه‌چوو..

به‌ ئاماده‌بوون و به‌شداری‌ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان, رێوره‌سمی‌ یادی‌ كاك نه‌وشیروان له‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو..

به‌شداربوانی‌ رێوره‌سمه‌كه‌ گوڵی وه‌فاو هه‌ڵكردنی‌ مۆمیان پێشكه‌ش به‌ رۆح و یادی‌ كاك نه‌وشیروان كردو گوزارشتیان له‌ رێزو وه‌فای‌ خۆیان بۆ رێبه‌ری‌ نیو سه‌ده‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد كرد..

 به‌شداربوانی‌ رێوره‌سمه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد, نه‌وشیروان مسته‌فا نیو سه‌ده‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی‌  له‌ پێناو گه‌له‌كه‌یدا ته‌رخانكرد و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ حكومه‌تێكی‌  هاوڵاتی‌ و شه‌فاف و روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ سته‌م و گه‌نده‌ڵی‌ بوو، بۆیه‌ گه‌لیش به‌و شێوه‌یه‌ ماڵئاواییان لێكرد.
03/07/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 25
ژماره‌ی بابه‌ت