هه‌واڵ و چالاكی‌
  ره‌وه‌ندی كوردی لە هۆڵەندا یادی‌ نه‌وشیروان مستەفا ده‌كه‌نه‌وه‌
به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ره‌وه‌ندی كوردی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، له‌ هۆڵه‌ندا یادی كاك نه‌وشیروان كرایه‌وه‌.

له‌ هۆڵه‌ندا یاده‌كه‌ له‌ شاری ده‌نهاخ رێكخراو ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هاوڕێ دێرینه‌كانی سه‌ركرده‌ی نیو سه‌ده‌ خه‌باتی گه‌لی كورد به‌شدارییان تێدا كردو چه‌ندین به‌سه‌رهات و یادگاری له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كاندا خرانه‌ڕو.

دواتر دیدی نه‌وشیراون مسته‌فا بۆ ره‌وه‌ندی كوردی به‌ ده‌نگ و ره‌نگ پێشكه‌شكراو نمایشكردنی دیكۆ درامای ژیانی‌ نه‌وشیروان موسته‌فاش به‌شێك بو له‌به‌رنامه‌ی یاده‌كه‌.

دواتر له‌لایه‌ن خالید ره‌زاوه‌، به‌ ناوی خانه‌واده‌ی نه‌وشیروان موسه‌فاوه‌ سوپاسی ره‌وه‌ندی كوردی و ئاماده‌كاران و به‌شداربوانی  یاده‌كه‌ كرا.
10/07/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 28
ژماره‌ی بابه‌ت