هه‌واڵ و چالاكی‌
  مەكتەبی سیاسی یەكێتی پیرۆزبایی لە رێكخەری نوێی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنیان لە ئەركە نوێیەكەیاندا و دەڵێت:"دوپاتی دەكەینەوە دەتوانین باشتر رێكکەوتنی نێوانمان لەسەر ئاستی كوردستان و خۆجێی، جێبەجێ‌ بكەین".

لە پەیامەكەی یەكێتیدا هاتوە؛ بە بۆنەی متمانە وەرگرتنتان بۆ رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و ئومێدی سەركەوتنتان بۆ دەخوازین، هیواشمان زۆرە دوای كۆچی كاك نەوشیروان مستەفا، بەڕێزتان پێكەوە بتوانن ئەركەكانتان راپەڕێنن.

لە بەشێكی تری پەیامەكەی یەكێتیدا هاتوە؛ "دوپاتی دەكەینەوە دەتوانین باشتر رێكکەوتنی نێوانمان لەسەر ئاستی كوردستان و خۆجێی، جێبەجێ‌ بكەین، هەروەها چاوەڕوانین كێشەی ئاساییكردنەوەی پەرلەمان و یەكڕیزی نیشتیمانی تێكڕای هێزە كوردایەتی و دیموكراتیخوازەكان بەزوترین كات بەدیبهێنین، بەتایبەتی هەلومەرجی لەبار لە ئارادایە بۆ چارەسەری سەرجەم كێشە ئابوری و سیاسی و یاساییەكان".
26/07/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت