ژوره‌کان
  پەیامی پیرۆزبایی سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق بۆ رێكخه‌ر و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن
سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ده‌كات به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنیان له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌یاندا.

له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا د. فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق پیرۆزبایی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ نوێی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن كرد و هیوای‌ خواست بتوانن له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌یاندا سه‌ركه‌وتو بن.

سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق هیوای‌ خواست هه‌ڵبژارنی‌ رێكخه‌ری‌ نوێ و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ نوێ‌ بۆ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان هێزو لایه‌ن سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ و قه‌یرانه‌ جۆراو جۆره‌كان.
26/07/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت