هه‌واڵ و چالاكی‌
  وەفدێکى باڵاى یەکێتى نیشتیمانى سەردانى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌، جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان دەڵێت: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، یه‌كێتی‌ ریزه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورده‌ و له‌ لای‌ ئێمه‌ ئه‌وله‌ویه‌ته‌.

به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یاندانی‌ په‌یامی‌ پیرۆزبایی وه‌فدێكی‌ باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌، سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كردو  له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌راندنه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

وه‌فدی‌ باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دوپاتكرده‌وه‌ و جەختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندی نێوانیان كرده‌وه‌، هاوكات كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، یه‌كێتی‌ ریزه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورده‌ و له‌لای‌ ئێمه‌ ئه‌وله‌ویه‌ته‌.

28/07/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 27
ژماره‌ی بابه‌ت