ژوره‌کان
  ''نوێنه‌ر بۆ لیژنه‌ی‌ ریفراندۆم نانێرن''
ئه‌ندامێكی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ گۆڕان داوای‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كات نه‌ك كاراكردنه‌وه‌ی‌ و په‌رله‌مانیش كارابكرێته‌وه‌ نوێنه‌ر بۆ لیژنه‌ی‌ ریفراندۆم نانێرن، چونكه‌ ئه‌وه‌ كاری‌ په‌رله‌مانه‌.

له‌ دیمانەیەکیدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مەریكا، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم سكرتێری‌ كاروباری‌ ژوره‌كان له‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند؛ گۆڕان داوای‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كات نه‌ك كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان.

وتیشی‌: ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌و مانایه‌ی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی‌ پێش (15)ی‌ هه‌شت و له‌و كاته‌دا چۆن كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كرا پێویسته‌ وای‌ لێبێته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كارا یان ئاسایی كرایه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هیچ مه‌رجێك قبوڵ ناكات و ده‌ستبه‌رداری‌ هیچ یه‌كێك له‌و داوایانه‌ی‌ نابێت كه‌ پێشتر هه‌یبون، چونکە ئه‌و داوایانه‌ داوای‌ ره‌وان و پێویسته‌ په‌رله‌مان كاره‌كانی‌ خۆی‌ بكات به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستوه‌ربدرێته‌ كاروباری‌ په‌رله‌مان.
31/07/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت