ژوره‌کان
  جڤاتی نیشتیمانی لەسەر دەستبەکاربونەوەی پەرلەمان بڕیاردەدات
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ریفراندۆم ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

شۆڕش حاجی‌ ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) ئاشكرای كرد؛ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ هه‌مان عه‌قڵیه‌تی‌ كاك نه‌وشیروان‌ و سه‌رده‌می‌ كاك نه‌وشیروان وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ریفراندۆم ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

شۆڕش حاجی‌ وتیشی :"كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌منزیكانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گۆڕان وه‌ڵامی‌ پارتی‌ ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد؛ ناكرێت ده‌زگایه‌كی‌ گرنگی‌ وه‌كو په‌رله‌مان به‌ فه‌رمانی‌ كه‌سێك یان مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حیزبێك دابخرێت و به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ فه‌رمانی‌ كه‌سێك ده‌ستبه‌كاربكاته‌وه‌، گه‌ره‌نتی‌ چییه‌ له‌داهاتودا جارێكی‌ تر په‌رله‌مان په‌كنه‌خرێته‌وه‌.

بڕیارە بەمنزیکانە بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانیدا بڕیاری‌ خۆی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌.
01/08/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت