ژوره‌کان
  كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و دۆخی سیاسی هەرێم و پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بزوتنەوەكە تاوتوێ دەكات.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ وەفدێكی كونسوڵخانەی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاكیف ئینام كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێم سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆرانی كرد لە سلێمانی و لە لایەن عومەر سەید عەلی  رێكخەری گشتی بزوتنەوی گۆڕان ‌و محەمەد تۆفێق رەحیم سكرتێری ژورەكان لە خانەی راپەراندن ‌و ژمارەیەك لە ئەندامانی  ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و پرسی ریفراندۆم ‌و پەیوەندی سیاسی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و چارەسەری كێشەكان بە رێگەچارەی ئاشتی و گفتوگۆ.
04/08/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت