ژوره‌کان
  نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق لەگەڵ رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبێتەوە
بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی پرسی ریفراندۆم ‌و دۆخی سیاسی لە هەرێمی كوردستان ‌و عێراق نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.

پێشنیوەری رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرۆكی بزوتنەوی گۆڕان لە سلێمانی، پێشوازی لە یانكۆبیچ نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق كرد.

لە كۆبونەوەیەكدا كە محەمەد تۆفیق رەحیم سكرتێری ژورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە خانەی راپەڕاندن ‌و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان ئامادەی بون، گفتوگۆ كرا لە بارەی پرسی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و پرسی ئاسایی كردنەوەی دۆخی پەرلەمانی كوردستان ‌و كێشە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

هەردولا هاوڕابون لە سەر چارەسەی كێشەكان بە رێگەچارەی سیاسی و گفتوگۆی ئاشتییانە.
04/08/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت