ژوره‌کان
  گۆڕان ‌و یۆنامی‌ ره‌وشی‌ ژنان تاوتوێ ده‌كه‌ن
وه‌فدێكی‌ تیمی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق (یۆنامی)‌ سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات ‌و ره‌وشی‌ ژنان تاوتوێ ده‌كه‌ن.

وه‌فده‌كه‌ی‌ یۆنامی‌، له‌لایه‌ن شۆڕش حاجی‌ سكرتێری‌ كاروباری‌ خه‌ڵك له‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن ‌و ئێڤار ئیبراهیم په‌رله‌مانتاری کوردستان ‌و په‌روین حه‌سه‌ن له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای خانمان ‌و زمناكۆ جه‌لال رێكخه‌ری‌ ژوری‌ هه‌ڵبژاردن ‌و محه‌مه‌د عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ ژوری‌ توێژینه‌وه‌ سیاسی‌ بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازییان لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ژنان په‌راوێز ناخات ‌و له‌ چه‌ند جومگه‌ی‌ گرنگدا به‌ده‌ر له‌ مه‌حسوبیه‌ت ‌و مه‌نسوبیه‌ت رۆڵی‌ به‌ ژنانداوه‌ ‌و له‌ ده‌ستوری‌ بزوتنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌: له‌هه‌ر جومگه‌یه‌كدا ژن ‌و پیاو ده‌نگیان وه‌ك یه‌ك هێنا ئەولەویەت به‌ ژنه‌كه‌ ده‌درێت.
06/08/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت