ژوره‌کان
  باڵیۆزی بەریتانیا و رێکخەری گشتی گۆڕان کۆبونەوە
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق ‌و پرسی ریفراندۆم باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وی‌ گۆڕانی كرد.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌، عومەر سەید عەلی، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازیكرد له‌ فرانك به‌یكه‌ر باڵیۆزی‌ به‌یتانیا له‌ عێراق.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، سكرتێری‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ كاروباری‌ ژوره‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كان ئاماده‌یبون، گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق ‌و پرسی ریفراندۆم.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ سیاسی نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌، هه‌ردولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت.

07/08/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت