ژوره‌کان
  باڵیۆزی‌ ئوسترالیا سه‌ردانی‌‌ گۆڕان دەكات
لە کۆبونەوەی نێوان وەفدێکی باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە عێراق و بزوتنەوەی گۆڕان، گفتوگۆ لەبارەی ئاسایی کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کێشەی قەیرانی دارایی و خراپی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان دەکرێت.له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ سلێمانی‌، محه‌مه‌د تۆفێق ره‌حیم سكرتێری‌ كاروباری‌ ژوره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن پێشوازی كرد له‌ كریستۆفه‌ر لانگمان باڵیۆزی‌ ئوسترالیا له‌ عێراق.

له‌ دیدارێكدا، كه‌ جه‌مال حاجی‌ محه‌مه‌د سكرتێری‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وی‌ گۆڕان ئاماده‌ی‌ بو، گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان عێراق پرسی ریفراندۆم و په‌یوه‌ندی‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و  سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌ و ململانێیانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمدا هه‌ن، به‌تایبه‌تی‌ پرسی ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و  كێشه‌ی‌ قه‌یرانی‌ دارایی و  خراپی‌ دۆخی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان.
10/08/2017
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت